بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ کارەبا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دابیندەکرێت، تاوەکو مووچەخۆران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاگاداری سەرجەم مووچەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەینەوە، کە سبەینی چوارشەممە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو چواری عەسر، کارەبا بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دابیندەکرێت و دەتوانن مووچەکانتان وەربگرن.