ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، حوکەمتی عێراق سێ داواکاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکەی هەیە، تا هەموو مانگێک مووچە لە وادەی خۆیدا بنێردرێت.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “لە وەڵامی نوسراوێکماندا، حکومەتی عێراق سێ داواکاریی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە، تاوەکو مووچە لە کات و وادەی خۆیدا بنێرێت”.
وتیشی، “سێ داواکارییەکەی حکومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئەمانەن، تەوتینی فەرمانبەران بکەن، تەراوزووی پێداچوونەوە بنێرن، داهاتی ناوخۆ لە کاتی خۆیدا بنێرن، بەمشێوەیە، مووچەی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک دەدرێت”.