زێدان ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

زێدان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

سەرچاوەکانی هەواڵ دووپاتیدەکەنەوە، لە کۆتایی وەرزی 2020/2021 لە ئەگەری سەرکەوتن و شکستدا، زینەدین زێدانی فەرەنسی ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

تۆڕی “بی ئین سپۆرتس”ی قەتەری ئاشکرایکردووە، کە زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی وەرزی 2020/2021 (ئەم وەرزە) ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە دەکات و کۆتایی بە قۆناغی دووەمی کارکردنی لەم یانەیە دەهێنێت.

ڕیاڵی زیزۆ لە ماوەی 15 ڕۆژدا ماڵئاوایی لە جامی شا و سوپەری ئیسپانیا کرد، لە ململانێکانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکان بەپێی پێویست نەبوون و بڕیارە لە مانگی شوبات و ئازاری 2021 تاقیکردنەوەی قورس و ئێسکشکێن ئەنجامبدەن، لەو ماوەیەدا یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن و لە خولی لالیگاش لەگەڵ بەرشلۆنە دەکەونە ناو بازنەی کێبڕکێکردنێکی بەهێزەوە.

بی ئین سپۆرتس لەسەرچاوەکانیەوە بڵاویکردووەتەوە، زێدانی 48 ساڵ کە لە ساڵی 2019 بۆ جاری دووەم گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ، هەرگیز قۆناغی دووەمی هاوشێوەی یەکەم نەبووە و لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاواییدەکات.

سەرەڕای ئەوەی لە قۆناغی دووەمدا نازناوی لالیگا و سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە، بەڵام بەراورد بە سەردەمی یەکەم جیاوازیەکی زۆر بەدیدەکرێت، بەتایبەت لەو سەردەمەدا کە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان (سێجار)، خولی ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانیا، سوپەری ئەوروپا (دووجار)، جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا، هەموو ئەمانەش ڕاهێنەرەکەیان ناچارکردووە بیر لە ماڵئاواییکردن بکاتەوە لەهەر بارودۆخێکدا، واتا لە حاڵەتی سەرکەوتن و شکستهێناندا.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. تەقەكەری بەردەم خوێندنگەكە كوژرا

بابەتی دواتر

سەرۆککۆماری عێراق: دەبێت بودجە بەوجۆرەی لەبەرژەوەندیی خەڵکە پەسەندبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share