فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای ئێران ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی سێ هەفتەی چارەنووسساز دەبنەوە.
محەممەد ئەکبەرزادە، ڕاوێژکاری سیاسیی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران ڕایگەیاند، سێ هەفتەی چارەنووسسازمان لەپێشە و پلانی دوژمنانمان پووچەڵکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو هۆکارانەی کە پلانی دوژمنانمان پووچەڵکردەوە، سیاسەتی ڕێگریکردن لە تێپەڕین بەناو گەرووی هورمزدا بوو، کە قەیرانی وزەی دروستکرد، بەو پێیەی ئابوریی جیهان بەرگەی ئەو جۆرە فشارە ناگرێت.