وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی ئێرانمان تێکشکاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی ئاسمانی وڵاتەکەیان کرابوو، لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانیی ناتۆوە تێکشکێندرا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە هەڵدرابوو و دزەی کردبووە ناو ئاسمانی تورکیاوە، تێکشکێندرا و پارچەکانی لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەو مووشەکە بالیستییەیان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، هەندێک لە پارچەکانی ئەو مووشەکە لە ناوچە چۆڵەکان و زەوییە بەتاڵەکانی دیلۆک کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پەیامێکی هۆشداریی توندیشی ڕاگەیاند و ئەوەی خستەڕوو، بەرانبەر بە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان، بەبێ دوودڵی و بە پێداگرییەوە هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئێمە هەمیشە بەدوای ئاشتییەوەین بەڵام ئەمەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی “هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامییەوەیە، بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە ڕۆژئاوای عێراق فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگرمان کەوتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، “لە ڕۆژئاوای عێراق، فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگرمان لە جۆری KC-135، لە کاتی پڕکردنەوەی سوتەمەنی…
Total
0
Share