حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممە، بەبۆنەی (ڕێککەوتنی 11ـی ئازار) لە هەرێمی کوردستان پشووی ڕەسمی دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە (11ـی ئازاری 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری ڕەسمیی حکومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازار)، لە سەرجەم دامودەزگا ڕەسمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی ڕەسمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو پشووەدا، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
دەشڵێت، هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە (12ـی ئازاری 2026)ـیش کراوەتە پشوو.