سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “تا ئێستا نزیکەى 275 ملیار دینار بۆ مووچەى شوبات گەیشتووە، سبەى یەکشەممە ئەوى دیکەى دەگات و ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات”.

وتیشی، “لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە، لە ماوەى سێ ڕۆژدا مووچەى مانگى شوباتى ئەمساڵ دابەشدەکرێت و دواناخرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share