سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان: هەرکەس گرانفرۆشی بکات سزادەدرێت

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووشدا لیژنەکانیان بەردەوامن لە سەردانیکردنی دووکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەمەبەستی چاودێریی نرخ و کوالێتیی کەلوپەل و خۆراک کە دەفرۆشرێن بە هاوڵاتییان.

وتیشی، تەواوی نوێنەرەکان لە 11 سێکتەری جیاواز چاودێریی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن، بەڵام ئەوەی زۆر چاوی لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە، نرخی کەلوپەل و کاڵاکانە.

هیوا ساڵح ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا هیچ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان رووینەداوە، ئەوەشی هەبووە کۆنتڕۆڵکراوە، هەندێک بەرزبوونەوەی نرخ هەیە بەهۆی بەرزیی بەهای دۆلارەوەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی گرانفرۆشی نەکراوە و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share