وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو رۆژ پشووی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە بۆ خوێندکاران پشووی رەسمی دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەهۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەپێناو رەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رۆژانى (9 و 10)ى ئەم مانگە لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان (حکومى – تایبەت) بۆ خوێندکاران و قوتابیان پشووى رەسمی دەبێت.

ئاشکراشیکرد، رۆژى 11 ی11 ی 2025 بەهۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم دامودەزگاکان پشوى رەسمییە بە ناوەندەکانى خوێندنیشەوە، رۆژى 12 ی 11 ی 2025 دەوامى رەسمی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانین بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە رۆڵی ئەرێنیی ئەمریكا دەڕوانن بۆ پشتگیریی هێزی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد ‘بەر لە سێ ساڵ كەسێكی كوشتووە’

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بووە، تۆمەتبارە بە “كووشتنی كەسێك”. لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی…
Total
0
Share