سوپای ئێران، وەڵامی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، “چاوەڕوانتانین”.
دوای ئەوەی پنتاگۆن و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایانگەیاند، کە ڕێگە نادەن گەرووی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە، بە هێزی سەربازی گەرووەکە دەکەنەوە و پارێزگاری لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن، سوپای ئێران بە پەیامێکی کورت و توند وەڵامی دایەوە.
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر جووڵەی کەشتیگەلەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “چاوەڕوانتانین”.