توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی سینگڵن وەک ئەوە وایە 15 جگەرە بکێشێت

د. ڕەوشت ڕەشید، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕایگەیاند، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەکان، ئەو کەسانەی لە تەنهاییدا دەژین، ئەگەری مردنیان یەکسانە بە کەسێک کە رۆژانە 15 جگەرە بکێشێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی کە هەست بە تەنهایی دەکەن مەترسیی زیاتریان لەسەرە، نەک تەنهایی لە نەبوونی کەسانی نزیک.

د. ڕەوشت ڕەشید وتیشی، “لە هیچ سەردەمێکی دیکەدا هێندەی ئێستا مرۆڤەکان هەستی تەنهاییان بۆ دروستنەبووە؛ ئەوەش زۆر مەترسیدارە و دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی دڵ و مردنی پێشوەختە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share