قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان مەزنترین دەستکەوتی راپەڕینە

قوباد تاڵەبانی لە یادی راپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، دەڵێت، ”یادی 35 ساڵەی راپەڕینە مەزن و شکۆدارەکەی گەلەکەمان لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە مەزنە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک دەستکەوتی راپەڕین و گەورەترین دەستکەوتی کورد بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە لە دۆخی سەخت و ناخۆشدایە. هەربۆیە ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان و یەک بە یەکمانە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیمان ئەم دەستکەوتە بپارێزین”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ”جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان کە ئاشتی و گفتوگۆ تەنها رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هیوادارین لایەنەکانی ئەم جەنگە هەرچی زووتر بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ و دانووستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سەیدسادق: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییمان بڕی

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق، رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییمان بڕی. ئاسۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی…
Total
0
Share