وەزارەتی دارایی: دەنگۆی نەبوونی نەختینە لە وەزارەتەکەمان راست نییە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن کە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئازار پەیوەندیی بە کەمیی پارەی نەختینەی هەیە.

ئاماژە بەوەشدەدات، لە ئێستادا بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە دابینکردنی تەمویلی مووچە و شایستە داراییەکانی ئەو چینە و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دووپاتیکردەوە، دۆخی دارایی دەوڵەت “جێگیرە” و تەرخانکردنی دارایی پەیوەست بە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی بودجەی فیدراڵیدا مسۆگەرکراوە، داواشی لە هاوڵاتییان کرد “بەو دەنگۆیانە چەواشە نەبن و پشت بە کەناڵە فەرمییەکان و لێدوانەکانی وەزارەت ببەستن.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share