راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەکی پێویست و گرنگی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، سەروماڵی هاوڵاتییان و گیانی رۆژنامەنووسان، ئەم رێنماییانە بەپێویست دەزانین، کە راگەیاندنەکان لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی ئەم ماوەیەدا رەچاویبکەن:

– بەهیچ جۆرێک تیمی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن لە کاتی رووداوە ئەمنییەکاندا بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەزگاى ئاسایش لە شوێنی رووداوەکان نزیک نەبنەوە و لە نزیکەوە ڤیدیۆی شوێنەکان بڵاونەکەنەوە.

– پەیامنێر و دەزگاکانی راگەیاندن لەکاتی گواستنەوەی زانیارییەکاندا لەسەر رووداوەکان پێش دەزگا ئەمنییەکان نەکەون، تەنیا ئەو زانیارییانە بڵاوبکەنەوە کە لە سەرچاوەی رەسمییەوە لە دەزگا ئەمنییەکان دەستیاندەکەوێت.

– پەلەنەکەن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو شوێنانەی کە بۆردوومانکراوە، تا ئەو کاتەی لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانەوە زانیاریی رەسمیی بڵاودەکرێتەوە.

– دەزگاکانی راگەیاندن خۆیان بە دووربگرن لەو جۆرە هەواڵانەی کە ناراستن و ترس و دڵەراوکێی لەناو بازاڕ و هاوڵاتییاندا دروستدەکەن، هەروەها خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریی و هەواڵانە بپارێزن کە لە میدیا بیانییەکانەوە بڵاوبووەتەوە و حاڵەتی پڕوپاگەندەیان هەیە، دژە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.

– هەرێمی کوردستان لەم جەنگ و ئاڵۆزییەدا بێ لایەنە و نابێتە بەشێک لەم جەنگە، بۆیە لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەواڵ و راپۆرت و زانیارییەک کە ناکۆکە لەگەڵ ئەم بێلایەنییە خۆیان بپارێزن.

– وتەبێژی دەزگاى ئاسایش بە تاکە سەرچاوەی راست و دروست بزانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەسەر رووداوەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share