لە نوێترین و توندترین هۆشداریدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، پێویستە “بە زووترین کات” پایتەختی عێراق جێبهێڵن.
ئەم هۆشدارییە دوای پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە و تێکچوونی خێرای رەوشی ئەمنیی ناوچەکە دێت.
باڵیۆزخانەکە جەختی کردووەتەوە کە هاوڵاتیانی ئەمریکی پێویستە لەڕێگەی وشکانی لە عێراق بچنە دەرەوە و خۆیان لە چوون بۆ ناوچە قەرەباڵغەکان و شوێنە گشتییەکان بپارێزن.
ئەم هەنگاوەی واشنتن لە لایەن چاودێرانی سیاسییەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری پەرەسەندنی زیاتری پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوخۆی خاکی عێراق لێکدەدرێتەوە.