موقتەدا سەدر: بەشداریی هەڵبژاردن ناکەم

موقتەدا سەدر، رێبەری بزوتنەوەی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکدا رایگەیاند، “تا گەندەڵی هەبێت” بەردەوام دەبێت لە بایکۆتکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا لە لایەنگرانی قەدەغەکرد، کە خۆیان بۆ پۆستێک کاندیدبکەن یاخود بەشداریی دەنگدان بکەن و وەک خۆی دەڵێت، “ئەوە دەبێتە هاوکاریکردن لە گوناهدا”.

بەم پەیامە، سەدر کۆتایی بەو قسە و باسانە هێنا سەبارەت بە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

موقتەدا سەدر لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2022، کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و رەتکردنەوەی بەشداریکردنی لە هەر هەڵبژاردنێکی داهاتوودا راگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی یاسایی: پۆستى بریکارى وەزارەت سیاسى نییە و حوکمەکانى فەرمانبەرى ئاسایى بەسەردا جێبەجێدەبێت

شارەزایەکی یاسایی رایدەگەیەنێت، “پۆستى بریکارى وەزارەت سیاسى نییە و حوکمەکانى فەرمانبەرى ئاسایى بەسەردا جێبەجێدەبێت”. عەبدولقادر ساڵح، شارەزای یاسایی،…
Total
0
Share