عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکردەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر درێژکردەوە.

لە بەیاننامەیەکیدا هاتووە، وەک رێکارێکی خۆپارێزی، سەرجەم گەشتەکانی هاتن و رۆشتن و ترانزێت بۆ ماوەی 72 کاتژمێر رادەگیرن.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، بڕیارەکە لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تاوەکو 12ـی نیوەڕۆی رۆژی شەممە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share