هاوردەکردنی مریشکی بەڕازیلی قەدەغەکرا

وەزارەتی کشتوکاڵی بەڕازیل رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو مریشکەکانی ئەو وڵاتە، هەناردەکردنی مریشک بۆ عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە قەدەغەکرا.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزارەتی کشتوکاڵی بەڕازیلەوە رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگەیەکی مریشک لەو وڵاتە تۆمارکرا، بەمەش چەندین وڵات لە سەرانسەری جیهاندا، هاوردەکردنی مریشکی بەڕازیلی قەدەغەکرد، لەکاتێکدا، ئەو وڵاتە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکاری مریشک لە جیهاندا.

پاش تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، هەریەکە لە وڵاتانی (چین، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەفریقای باشوور، پێرو، کۆماری دۆمینیکا، بۆلیڤیا، مەغریب، سریلانکا، پاکستان، کۆریای باشوور، چیلی، کەنەدا، ئۆرۆگوای، مالیزیا، ئەرجەنتین، عێراق، فلیپین، ئوردن، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، بەحرەین، کوبا، مەکدۆنیا، مۆنتینیگرۆ، کازاخستان، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، ئۆکرانیا، تاجیکستان، رووسیا، بیلارووسیا، ئەرمینیا، قیرغزستان، سعودیە، ژاپۆن و ئیمارات) قەدەغەی هاوردەکردنی مریشکی بەڕازیلییان راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەری كۆمپانیا كۆرییەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕوداوی مردنی بەڕێوبەرە كۆرییەكە لە عێراق ئاشكرایكردووە، ئەوەی ڕوونبووەتەوە تا ئێستا ئەوەیە “ڕوداوێكی خۆكوژییە”.…
Total
0
Share