داوایەکی بەپەلە لە هاوڵاتییان دەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، داوایەکی بەپەلە لە هاوڵاتییان دەکات.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەکە و سەروماڵی هاوڵاتییان، و بەهۆی ئەو بارودۆخەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین چاوکراوەبن.

دەشڵێت، لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی نامۆ، یان هەر کەس و ئۆتۆمبیل و کردارێکی جێگای گومان یان هەر تەن و دەنگێکی نامۆ، دەزگا ئەمنییەکان لە سنووری قەزا و ناحیەکەتان ئاگاداربکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share