عێراق.. مەفرەزەیەكی داعش دەستگیركران

هێزە عێراقییەكان ژمارەیەك چەكداری داعشیان لە دیالە دەستگیركرد كە یەكێكیان خۆكوژێكە و پێشتر هەوڵی خۆتەقاندنەوەی داوە.

لیوا- یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، “مەفرەزەیەكی تیرۆریستییان پوچەڵكردووەتەوە و ئەندامەكانیان دەستگیركردوون كە یەكێكیان خۆكوژێكە.”

وتیشی، “خۆكوژەكە پێشتر بەنیازبووە لە بەغداد خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالەوە، ئەو خۆكوژە و ئەندامانی تری مەفرەزە تیرۆریستییەكە دەستگیركران.”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەو زانیارییانەی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات بڵاوكراوەتەوە خستووەتەڕوو و ڕاشیگەیاندووە، “تیرۆریستەكان لە فەرماندەی مەفرەزەكە و سەربازێك و تەتەرێك و خۆكوژەكە پێكهاتبوون و سەر بە كەرتی دیالەی ڕێكخراوی داعش بوون.”

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. كچێك دوای ڕفاندن و بێهۆشكردنی دۆزرایەوە و ڕفێنەرەكە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بڕی ئەو دراوانەی لە سەردەمی سەدامدا بەهەدەردراوە زیاترە لە بودجەی پێنج ساڵی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share