دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامیدا بۆ سەرکردایەتیی ئێران رایگەیاند، زۆر درەنگە بۆ دانوستان.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس بڵاویکردەوە، بەرگریی ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و سەرکردایەتییان نەماوە [مەبەستی ئێرانە].
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان دەیانەوێت دانوستان بکەن، وتم، “زۆر درەنگە”.