ئاگربەست راگەیەندرا

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دانوستانکاران گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە شەڕی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، دوای 15 مانگ لە ململانێ کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار فەڵەستینی ژمارەیەکی زۆری ئیسرائیلی و تێکچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاگربەستکرا.

ڕێککەوتنەکە کە هێشتا بە رەسمیی رانەگەیەندراوە، قۆناغی سەرەتایی ئاگربەستی شەش هەفتەیی دەخاتەروو و کشانەوەی وردە وردەی هێزەکانی ئیسرائیلە لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانی حەماس لە بەرامبەر دەستگیرکراوانی فەلەستینی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی…
Total
0
Share