مۆلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوەکار

ئەو کۆبوونەوەیەی کە تایبەت بوو بە کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە بینای پارێزگار، کۆتاییهات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کراوە و لە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە مۆلیدەکان دەکەونەوەکار و تاوەکو کاتژمێر 1ی شەو کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی، لێپرسراوی مۆلیدە ئەهلییەکان، قائیمقام و جێگری پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکە ئامادەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share