سەرۆکی یەکێتیی زەڕەنگەرانی هەمەدان خەڵاتی 50 هەزار دۆلار بۆ ”تۆڵەسەندنەوە” لە دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ دادەنێت.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە میدیاکانی ئـ.ـێراندا بڵاوبووەتەوە، دەردەکەوێت سەرۆکی یەکێتیی زەڕەنگەرانی هەمەدان لە میانی رێوڕەسمێکدا لە شارەکە رایدەگەیەنێت کە یەکێتییەکە خەڵاتی 50 هەزار دۆلاری بۆ “سەر”ی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشکەش کردووە.
ناوبراو رایگەیاند کە ئەو خەڵاتە بۆ تۆڵەسەندنەوەی کـ.ـوشتنی عەلی خـ.ـامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێرانە.