وەزارەتی رۆشنبیری بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن: بابەتی دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەربابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت.

لە گشتاندنەکەدا هاتووە، “ئاگاداری گشت میدیا بینراو، بیستراو، پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، کە خۆیان بە دووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان، داواکارین کە دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و راپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکار بێت لە درووستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لە نێوان هاوڵاتییاندا”.

ئاماژە بەوەشدراوە، “لە کاتی گواستنەوە و رووماڵی رووداوەکان زانیارییەک نەگوازنەوە، کە نەیارانی هەرێمی کوردستان سوودی لێ ببینن و پابەندی ئەو ئیتیک و رێکارانە بن، کە بۆ پەیامنێرانی جەنگ و رووداوەکان دەرکراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share