محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، تیایدا فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە رووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە کە ئاسایشی وڵات تێکدەدات.
راشیگەیاند، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین عێراق پەلکێشی ناو ململانێکانی ناوچەکە بکات، بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنها لە دەسەڵاتی دەوڵەتدایە.
وتیشی، حکومەت پابەند دەبێت بە پاراستنی باڵیۆزخانەکان و دامەزراوە هەستیارەکان و رێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەریان.