بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی: عومرەکاران دەتوانن لە رێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوەکو کاتی کرانەوەی ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتەکاندا، عومرەکاران لە رێگەی وشکانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە ئەمڕۆ کاتی گەڕانەوەیانە بە فڕۆکە، گەڕانەوەیان لەسەر ئەرکی کۆمپانیاکانی عومرە، لە رێگەی وشکانییەوە دەبێت و بە پاسی تایبەت دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

وتیشی، هەروەها ئەو عومرەکارانەی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەوە کاتی گەشتکردنیان بووە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودییە، دەتوانن لە رێگەی وشکانییەوە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن، تاوەکو کاتی کرانەوەی ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share