سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران بە مافی رەوای خۆی دەزانێت کە تۆڵەی خوێنی رێبەری باڵا بکاتەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا رایگەیاند، “کـ.ـوژرانی عەلی خامنەیی، گەورەترین بەڵا و تاقیکردنەوەیە بۆ جیهانیی ئیسلامی و راگەیاندنی جەنگێکی ئاشکرایە دژ بە موسڵمانان و بەتایبەت شیعەکانی جیهان”.
وتیشی، “ئێران بە مافی رەوای خۆی دەزانێت، کە تۆڵە لە تاوانباران و ئەوانە بكاتەوە فەرمانیان داوە بەم تاوانە مێژووییەی كە عەلی خامنەیی تێدا کرایە ئامانج، لەمەودوا هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە دەبێت تۆڵەی خوێنی رێبەری باڵا بکەینەوە”.