نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین

نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین.

نەبەز مەجید، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی بۆ مۆلیدەکان نییە، دەبوو ئەم رۆژەی لەپێشچاو بوایە، چونکە ئێرە وڵاتی قەزا و قەدەرە، کەس نازانێت چی روودەدات.

وتیشی، ئیدارەی سلێمانی هاوکارمانن بۆ ئەوەی مۆلیدەکان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بن و ئێمە ئامادەین، بەڵام پرۆژەی رووناکی رێگەمان نادات کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share