ترەمپ: خامنەیی مردووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی رێبەری باڵای ئێرانی راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران مردووە؛ ئەو مردنە تەنیا دادپەروەری نییە بۆ گەلی ئێران، بەڵکو بۆ هەموو ئەمریکییەکانیشە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “خامنەیی نەیتوانیوە لە دەزگا هەواڵگرییەکانمان و سیستمی چاودێرییەکان دەربازی ببێت، خۆی و ئەو سەرکردانەشی لەگەڵیدا بوون کوژران”.

نووسیویشیەتی، ئەمە گەورەترین دەرفەتە بۆ گەلی ئێران بۆ وەرگرتنەوەی زێدی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share