بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو

بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقمبوو و تائێستاش لەلایەن تیمە رزگارکەرەکانی یۆنانەوە توانراوە چوار کەس بە زیندوویی رزگاربکرێت.

پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان بڵاویکردەوە، “بەلەمێکی چووپی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سامۆس نوقمبووە و ژمارەیەک کەس بێسەروشوێن بوون کە پێدەچێت ژمارەیان 12 کەس بووبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئێستا توانراوە چوار کەس لە سەرنشینانی بەلەمەکە رزگاربکرێن، کە دووانیان لە لایەن بەلەمێکی ماسیگرەکانەوە رزگارکراون دووانی دیکەشیان لە لایەن کەشتییەکی ئاژانسی فرۆنتێکس بۆ پاراستنی سنوورە ئەوروپییەکانەوە رزگارکراون”.

باسی لەوەش کرد، “سێ کەشتی و بەلەمێکی چووپ و کەشتییەکی بارهەڵگر و هێلیکۆبتەرێک بەردەوامن لە گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبوانی رووداوەکەدا”.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی ناسنامەی سەرنشینانی ئەو بەلەمەی کۆچبەران ئاشکرا نەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
Total
0
Share