بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە پەیوەندیداین بۆ پاراستنی لە خەڵکی کوردستان لە مەترسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی و لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی تواناکانمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان بخەینەگەڕ.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی ناوچەکە بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان،

جارێکی دیکە، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە.

لەپێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لەم مەترسییە.

خوای گەورە هەمووان بپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share