وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، چوار رۆژ پشوویان راگەیاند.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی گیانیی مامۆستایان و خوێندکاران، لە رۆژی یەکشەممە، 1ی ئازار تا چوارشەممە، 4ی ئازاری 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
ئەوەش هاتووە، پشووەکە زانکۆ، پەیمانگە و خوێندنگە حکومی، ناحکومی، تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش دەگرێتەوە.