ریاز محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان رایگەیاند، 280 پاسپۆرت هەن لە نووسینگەکەمان کە بەرواری ساڵی 2012 تاوەکو 2023ـی تیایە و هاولاتییان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، ئەوەش گرفتی بۆ دروستکردووین، چونکە ناچاربووین شوێنی تایبەت و کارمەندی بۆ تەرخان بکەین بۆ رادەستکردنەوەیان بە هاوڵاتییان.
هاوکات ئەوەشی وت، “چەند جارێک پەیوەندییمان بە خاوەنی پاسپۆرتەکان کردووە، هەندێکیان نایەن بۆ وەرگرتنەوەی، بەشێکیشیان کۆچی دواییان کردووە یاخود لە دەرەوەی وڵاتن.”
وتیشی، “ئەو پاسپۆرتانە تا ئەو کاتە لای ئێمە دەمێنێتەوە کە نووسراومان بۆ بێت لەسەروو خۆمان، ئەگەر ئەو هاوڵاتییانە بەزوویی نەیەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، لەوانەیە لە داهاتوودا پێویست بکات سەردانی بەغدا بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.”