راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی دوکان لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی سنووری قەزای دوکان بڵاویکردەوە، بەرواری 1ـی نیسان کۆتا مۆڵەتە بۆ بەستنی پێوەری ئاو بۆ ماڵەکانتان.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی فەرمانگەی ئاو بکەن، ئەو هاوڵاتییانەشی سزای ماددی لەسەر پسووڵەکانیانە بەهۆی نەبەستنی پێوەر، بەهەمان شێوە سەردانی فەرمانگەی ئاوی دوکان بکەن بۆ لابردنی سزاکەیان.
فەرمانگەی ئاوی دوکان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە