وەزارەتی خوێندنی باڵا: 18 رۆژ پشوو راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی وەزارەت بڕیاردرا ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەتوانن لە رۆژی 10ـی ئازاری 2026 تاوەکو 28ـی هەمان مانگ بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ماوەیەى کە دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە ماوەی 18 رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژماردەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share