تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوەی یانەی یوڤانتۆس لە مانگی شوباتی 2021 واتا لە ئەمڕۆ، سێشەممەوە دەستپێدەکات و ئەنجامەکانی ئەم مانگە کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکانی کۆتایی وەرز دەبێت.
بیانکۆنێری لەم وەرزەدا هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو ئاستی بەپێی پیویست نەبووە، لەکۆی 20 هەفتەی خولی ئیتاڵیا تەنها 39 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی “سیریا ئەی” لە دوای یانەکانی میلان و ئینتەرمیلان و ڕۆما جێگیربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”، لە مانگی شوباتی 2021 بەتایبەت لە ئەمڕۆ، سێشەممەوە یانەی خانمە پیرەکە حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین و یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات، بەهۆیەوە پێگەیان لە ململانێکانی خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەکان یەکلایی دەبێتەوە.
یەکەم ڕوبەڕووبوونەوە ئەمڕۆ بەرانبەر ئینتەرمیلان، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدەن، دواتریش ئەم یارییانە دەکەن:
یوڤانتۆس – ڕۆما (6ی شوبات)
یوڤانتۆس – ئینتەرمیلان (9ی شوبات)
ناپۆلی – یوڤانتۆس (13ی شوبات)
پۆرتۆ – یوڤانتۆس (17ی شوبات)
یوڤانتۆس – کرۆتۆنی (22ی شوبات)
هیلاس ڤیرۆنا – یوڤانتۆس (27ی شوبات)
یارییەکان لە نێوان خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دابەشدەبن، سەرکەوتنی خانمە پیرەکە دەیانگەنێتە ئاستێکی باڵاتر و بە پێچەوانەوە پێرلۆ و کوڕانی پێکهاتەکەی دەکرێت چانسی چنینەوەی هەر سێ نازناوەکە لەدەستبدەن.