بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به بڕی زیاتر له (82) ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی (8%)ـی داهاتی کارەبا، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
دەشڵێت، پڕۆژەکە لە چەند بڕگەیەک پێكهاتووە:
– گەیاندنی تۆڕی كارەبای نیشتمانی بۆ گوندی خەرجانە لە قەزای سەیدسادق.
– دانانی محەویلەیەكی (250) كەی ڤی ئەی، بۆ چارەسەركردنی بارزۆریی كارەبای گوندی ئالانە.
– بودجەی پڕۆژەكە 82 ملیۆن و 625 هەزار دینار و ماوەی جێبەجێکردنی، 50 رۆژە.