کشتوکاڵی عێراق: هاوردەکردنی پەلەوەری هەرێم رادەگرین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی هاوردەی پەلەوەری هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق، لەپێناو دڵنیابوونەوەیان لە مەترسی پەتا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ پارێزگاکانی عێراق رادەگرین، تا ئەوکاتەی بڵاوبوونەوەی پەتا لەسەر پەلەوەرەکان یەکلادەبێتەوە.

دەشڵێت، هۆکاری راگرتنی هاوردەکردنی پەلەوەر بۆ شارەکانی عێراق، بەهۆی ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتا لەسەر پەلەوەرەکان بووە و چاوەڕێ دەبین تا ئەوکاتەی دۆخەکە یەکلادەبێتەوە و ئەنجامی پشکنینی تاقیگەکانی ڤێرتێرنەری دۆخەکە یەکلادەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: داواکارین هاوڵاتییان پردی مۆکەبە بەکارنەهێنن

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە پردی مۆکەبە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دانیشتووانی سنووری قەزای ماوەت ئاگاداردەکەینەوە…
Total
0
Share