پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی دزینی 113 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 113 ملیۆن دینار، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی چەمچەماڵی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سکاڵای تۆمارکرد کە دز چۆتە سەر ماڵەکەیان و قاسەی پارەکانی دزیوە کە بڕی 113 ملیۆن دیناری عێراقی و 300 دۆلاری ئەمریکی تێدابووە، لێکۆڵنەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام تواندرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 2004ـە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هەڵدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share