جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سوودبەخش و بەرهەمداربوو

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، “خۆشحاڵ بووین کە لە دیدارێکی بەرهەمدار و سوودبەخشدا لەگەڵ کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووینەوە.”

ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە بەهای هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەرزدەنرخێنین. ئەم دیدارە هەماهەنگیی هاوبەشیمان بەهێز دەکات و رەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ بونیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار.”

جەنەڕاڵ مەزڵوم لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا، لەوانە رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم.

وتیشی، “ئەم دیدارە دەرفەتێکی رەخساند بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە رێگەکانی چەسپاندنی زیاتری سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا و کارکردنی پێکەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی سوریا.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییبوونەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share