ئەندامێکی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران زانیاریی نوێ لەبارەی ئەگەری بوونی مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرادەکات.
لە ماوەکانی رابردوودا، شارەزایانی ئابوری هۆشداریی ئەوەیان دا، کە مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەیە، بەهۆی هەوڵێکی حکومەتەوە بۆ چاکسازیکردن لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی، مووچەکانیان لە ئاستی مامناوەندە.
شیروان میرزا، ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و پێداچوونەوە لەم دۆخەی ئێستادا، ئاسان نییە و بەبێ یاسا و پەرلەمان ناکرێت.
وتیشی، ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە.
لەبارەی چارەنووسی مووچەی ئەمساڵەوە، شیروان میرزا رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی نەوت بەردەوامبێت و داهاتی نانەوتی رادەستبکرێت، عێراق بەبێ کێشە مانگانە مووچە دەنێرێت.