پڕۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەکوێ گەیشتووە؟

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، بەهۆی بوونی گرفتێک لە بانکی رافیدەین، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ لە سیستمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کەمێک سست بووە.

مەریوان هادی، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 14ی مانگی رابردووەوە، خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکراوە، بەڵام بەهۆی گرفتێک لە سیستمی پارەدان، کە لە بانکی رافیدەین کێشەکە دروستبووە و هۆکارەکەی زۆری گوشارە لەسەر بانکەکە، لە ئێستادا زۆربەی مامەڵەکان بە سەرکەوتویی ئەنجامنادرێن، لەم دۆخەشدا پێویستە بەکارهێنەر چەند کاتژمێرێک چاوەڕێبکات تاوەکو پڕۆسەکە بە سەرکەوتویی ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان، لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 500 داواکاری پێشکەشکراوە و زیاتر لە %90ی داواکارییەکان پەسەندکراون، ئەو داواکاریانەشی کە ماون کاریان لەسەر دەکەین، ئەگەر گرفتیان نەبوو پەسەنددەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باخچەلی: پێویستە ئـ.ـۆجـ.ـەلان و دەمیرتاش ئازادبکرێن

سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عـ.ـه‌بدوڵا ئـ.ـۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایگەیاند، “ده‌بێت…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازیی داوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكات

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، “هیچ پاساوێک نەماوە” بۆ لێبڕینی موچە و داواشدەكات بە زووترین کات پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە. ئەنجومەنی…
Total
0
Share