سیواک باشترە یان فڵچەی ددان؟

پزیشکی پسپۆڕی بواری ددان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەداین کە سیواک بەکاربێت، بەڵام دەبێت سیواکیش وەک فڵچەی ددان بە پارێزراوی بهێڵدرێتەوە.

د. کانی مەحمود، پزیشکی پسپۆڕی بواری ددان رایگەیاند، “ناکرێت بڵێن سیواک جێگەی فڵچەی ددان دەگرێتەوە، بەڵام بە تەواوی پشتگیریی ئەوە دەکەین کە سیواک بەکاربێت، سیواک هیچ زیانێکی نییە، بەڵکو سوودیشی هەیە”.

روونیشیکردەوە، “بەڵام دەبێت سیواکیش وەک فڵچەی ددان بەردەوام بپارێزرێت و بە خاوێنی بهێڵدرێتەوە، چونکە ئەگەری هەیە بەکتریای زیانبەخش لەخۆبگرێت و ددان و پوکمان تووشی هەوکردن بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share