بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی: لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا قۆناغی نوێی دابەشکردنی پارچەزەوی رادەگەیەنین

بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی رادەگەیەنرێت.

ئەنجومەن حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سێ قۆناغی پێشوتری دابەشکردنی زەوی، نزیکەی 21 هەزار پارچەزەویمان دابەشکردووە، بۆ قۆناغی چوارەم، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی راسپێردراوە، کە ئەرکیان دەستنیشانکردنی شوێنی شیاو و گونجاوە بۆ فەرمانبەران، لە ئەگەری نەبوون یان کەمیی زەویدا، ئەو لیژنەیە شوێنی نوێ دەدۆزنەوە”.

وتیشی، هێشتا روون نییە کەی قۆناغی نوێی دابەشکردنی پارچەزەوی رادەگەیەنرێت، هەروەها روون نییە ژمارەی پارچەزەوییەکان چەند دەبن، تیروپشکی دابەشکردنی پارچەزەوییەکانیش بەپێی خاڵبەندییدە، هەوڵدەدەین لە ئاییندەیەکی زۆر نزیکدا قۆناغی نوێی دابەشکردنی پارچەزەوی رابگەیەنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق 38 هاوپەیمانێتی پێکهێنراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 38 هاوپەیمانێتی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان…
Total
0
Share