ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا دابەزی.
نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 71 دۆلار و 40 سەنت.
نەوتی خاوی تێکساس بەڕێژەی 0.2% نرخەکەی لەدەستدا و هەر بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شارەزایان هۆکاری ئەم ناجێگیرییە بۆ ئاڵۆزییە سیاسییەکان و ناڕوونیی بڕیارە بازرگانییەکانی ئەمریکا دەگەڕێننەوە.