بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی لیستی ماددەکانی یەکەم سەبەتەی خۆراکی 2026ـی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی لیستەکە، بریکارەکانی خۆراک لە بنکەکانی ناوشار و دەرەوەی شار لە یەکەم سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ 3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 1 لیتر زەیت، 500 گرام نیسک، 500 گرام لەتکەنۆک، 400 گرام دۆشاوی تەماتە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکەن.
هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، بریکارەکانی خۆراک پێویستە لەکاتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکدا رەچاوی ماددەکان بکەن، هەر ماددەیەک کوالێتی خراپ یاخود بەکەڵکی خواردن نەیەت، بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشنەکرێت و بگۆڕدرێت.