رۆژووگرتن چی سوودێک بە منداڵ دەگەیەنێت؟

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرایدەکات، بەڕۆژووبوون بەرگریی جەستەی منداڵ بەهێزدەکات.

د. خالید حەمەساڵح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، “بەهۆی رۆژووگرتنەوە جۆرێک لە نوێبوونەوە لە جەستە و ئەندامەکاندا روودەدات، یەکێک لە گەورەترین سوودەکانیشی رێکخستنەوەی رێژەی شەکرە، بۆ نموونە منداڵێک ئەگەر لە رۆژانی ئاسایی بەڕۆژوونەبێت، هەندێک خۆراک دەخوات کە کاریگەریی لاوەکیان هەیە، بەڵام ئەگەر منداڵەکە فێربکرێت بەڕۆژووبێت، ئەوا لەو خۆراکانە دووردەکەوێتەوە”.

وتیشی، “ئەوانەی زۆر دەخۆن، زۆرتر هۆڕمۆنی ئینسۆلین دەردەدەن و کەمتر هۆڕمۆنی گەشە دەردەدەن، بۆیە بەڕۆژووبوون هۆکارە بۆ زیادڕشتنی هۆڕمۆنی گەشە، بەراورد بەو منداڵانەی کە بەڕۆژوونابن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “یەکێکی دیکە لە کاریگەرییە باشەکانی بەڕۆژووبوون ئەوەیە، کە بەرگریی جەستەی منداڵ بەهێزدەکات و باشتر رووبەڕووی نەخۆشییەکان دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێك: سەرۆك بافڵ هەموو پشتیوانییەكی بۆ دووپاتكردینەوە و لەمەوبەدوا خزمەتی زیاتری سلێمانی دەكەین

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی سلێمانی، زەڕەنگەران، بازاڕی جگەرە…
Total
0
Share