نوری مالکی: باوەڕمان بە عێراقێک هەیە کە لە هاوبەشیکردنی ئەمریکادا کراوەبێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، کراوەن بۆ هاوبەشیی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پلاتفۆرمی “X” پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، “بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمان بەرامبەر بە گەلەکەمان و زێدی خۆمان، ناچارمان دەکات هەوڵبدەین و خۆمان تەرخانبکەین بۆ راستکردنەوە و بەهێزکردنی رەوتی پڕۆسەی سیاسی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە باوەڕمان بە عێراقێکی دیموکراسی و مەدەنی هەیە، کە کراوە بێت بە رووی هاوبەشیی نێودەوڵەتیی پتەو لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، ئەم پەیوەندییەش، فراوانکردنی ژێرخان، خزمەتگوزاری و وزە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

رۆژی 24ـی 1ـی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی، کاندیدکردنی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌مال كۆچه‌ر: له‌ سێ ڕۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار جێگیرده‌بێته‌وه‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێگیرنه‌بوونى نرخى دۆلار كاتییه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى دهاتوودا ده‌چێته‌وه‌ نرخه‌كه‌ى پێشووى. جه‌مال…
Total
0
Share