د. ئەحمەد کەرکوکی، رایگەیاند، ئەو چەکدارەی پۆستاڵەکەی بەرزکردەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەدژ دەکرێتەوە.
د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، ئەو چەکدارەی وەکو سووکایەتیکردن پۆستاڵەکەی بەرزکردەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەدژ دەکرێتەوە، دڵنیا بن هەر پێشێلکاریەک بە یاسا دژی دەوەستینەوە.
وتیشی، لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک جەختمکردەوە کە یاسا مافی هەمووانی چەسپاندووە و ئێمەش لەمافی هیچ مافخوراوێکی خۆمان خۆشنابین، بەڕێز پارێزگاری کەرکوک ئەم پەیامەی بە سوپاسالاری عێراق و وەزارەتی بەرگریی عێراقی گەیاندووە.
ئەوەش دەڵێت، کێشەی گەڕەکی نەورۆز چارەسەرکرا و ئێستا بەتەواوی هێزەکانی سوپای عێراق گەڕەکەکەیان چۆڵکردووە.